هه‌ولێر
لەژێر نمەی باران و لەنێو قوڕ و لیتەی بەر چادرەکانیان، کچان و کوڕانی رۆژئاوا لە کەمپی کەورگۆسک بۆ چەند ساتێ ئاواریی و دەربەدەرییان فەرامۆشکرد و خۆیان بە گێڕانی ئاهەنگەوە سەرگەرم کرد.
سەعات حه‌وتی شەوی سێ شەممە، بۆ پێشوازیی لە ساڵی تازەی زاینی، رەشبەڵەکی کچان و کوڕان دەستیپێکرد. دەنگی مۆسیقا و گۆرانی ئەو ناوەی خرۆشاندبوو.
حه‌سه‌ن عه‌لی 22 ساڵ، گەنجێکی نێو کەمپی کەورگۆسک لە کاتی هەڵپەڕکێ دا قسەی بۆ پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو کرد و گوتی: "له ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری و له‌ناو خێمه‌دا، ژیان بۆ ئێمه زۆر سه‌خته. به‌ڵام نه‌مانویست ئه‌م شه‌وی سه‌ری ساڵە به‌خامۆشی به‌ڕێ بكه‌ین."
عه‌لی له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی بۆ ئاهه‌نگه‌كه هاتبوونه ده‌ره‌وه، خوازیار بوون ساڵی نوێ ساڵی ئاسایش و ئارامی بێ بۆ سوریا‌و ئه‌وانیش بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
گروپی به‌ڕوو، ئەو ئاهەنگەی بۆ پەنابەرانی رۆژئاوای کوردستان رێکخست بوو.
ئیسماعیل ته‌ها، بەرپرسی گروپی بەڕوو بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئامانح له‌م ئاهه‌نگه بۆ دانیشتوانی كه‌مپی كه‌ورگۆسك، ویستمانه گه‌نجان و لاوان هه‌ست به په‌راوێزخستن و ئاواره‌یی خۆیان نه‌كه‌ن، بتوانن به ئاهه‌نگ و خۆشی پێشوازیی له سه‌ری ساڵی نوێ بكه‌ن."
كه‌مپی كه‌ورگۆسك نزیكه‌ی 15 هه‌زار پەنابەری رۆژئاوا دا نیشته‌جێكراوه، له‌ڕووی ئیدارییەوه كه‌مپه‌كه ده‌كه‌وێته ناحیه‌ی خه‌بات لە پارێزگای هه‌ولێر.
هەرچۆنبێ ساڵی ٢٠١٣ بۆ کوردانی رۆژئاوا و سوریا بە گشتی، ساڵێکی خوێناویی و پڕ لە نەهامەتی بوو، بەڵام پەنابەرانیان لە هەرێمی کوردستان لە رەوشێکی تاڕادەیەک ئارام و خۆشگوزەراندان.