Hemn Baban
14 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2017
هه‌ولێر-AAهه‌رێمی كوردستان پلانی بۆ دروستكردنی 280 به‌نداو هه‌یه و له ئێستادا خاوه‌نی 17 به‌نداوه.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان و كۆگانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ره‌سول له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی رووخانی به‌نداوی مووسڵ رایگه‌یاند "به‌نداوی مووسڵ پێش دروستكردنیشی له ساڵی 1953ه‌وه ئه‌و كێشه‌یه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو كه ئێستا هه‌یه‌تی، كۆمپانیای هازا توێژینه‌وه‌ی جیۆتهكنیكی بۆ به‌نداوه‌كه و شوێنه‌كه‌ی كردووه ئه‌و مه‌ترسییه‌ی خستووه روو، ئیدی له پێش ته‌واوبوون و له ته‌واوبوونیشیدا له ته‌مووزی ساڵی 1986 مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ئه‌و به‌نداوه خراوه‌ته روو، به‌ڵام كێشه‌كه مانای ئه‌وه نه‌بووه بڵێین مه‌ترسی رووخانی هه‌یه له ئێستادا و رووخانی زۆر نزیكه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش راستییه مه‌ترسیی رووخانی هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت و لێیگه‌ڕێن، ئه‌م بابه‌ته زۆر باسكراوه و وۆركشۆپ وسیمیناری زۆری بۆ كراوه".گوتیشی: "كێشه‌ی به‌نداوی مووسڵ له بناغه‌ی به‌نداوه‌كه‌یه و تا ئێستاش حكوومه‌تی عێراق نه‌یتوانیوه كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئیتاڵییه‌كان كاری باش ده‌كه‌ن به پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسییان له‌سه‌ره و ئێستا سه‌رقاڵی كاركردنن تیایدا و كاری باشییان كردووه".
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری رووخان یان نه‌ڕووخانی به‌نداوه‌كه‌ش كه به گه‌وره‌ترین به‌نداوی عێراق و یه‌كێك له گه‌وره‌ترین به‌نداوه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت "مه‌ترسی رووخانی به‌نداوی مووسڵ هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه نه‌ڕووخێت، بۆیه ده‌بێت به‌رده‌وام پڕبكرێته‌وه و كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، ته‌نها چاره‌سه‌ریش بۆ كێشه‌ی به‌نداوی مووسڵ دروستكردنی به‌نداوی بادوشه كه ئه‌وه كاتی خۆی حكوومه‌تی عێراق پلانیشی بۆ دروستكردنی دانا و ئاماده‌كاریشی بۆ كرد و رێژهیهكیشی لێ دروستكرا، به‌ڵام به هۆی شه‌ڕی كه‌نداوه‌وه راوه‌ستا".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداوه‌كان و كۆگانی ئاو له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له درێژه‌ی قسه‌كانیدا تیشكی خسته سه‌ر ژماره‌ی به‌نداوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و گوتی: "له پلانماندا هه‌بوو ژماره‌یه‌كی زۆر به‌نداو دروست بكه‌ین، به‌ڵام به هۆی قه‌یرانی دارییه‌وه به‌شێكیان راوه‌ستاون و كاریان تیایدا ناكرێت، ئێستا به هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه 23 به‌نداومان له كاركردن تێیاندا راوه‌ستاون، ژماره‌ی ئه‌و بهنداوانهشمان كه هه‌ن و ته‌واوبوون 17 به‌نداون، هه‌روه‌ها 22 به‌نداوی دیكه‌شمان له‌ژێر جێبه‌جێكردندان، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا 280 له پلاندان".
ئه‌و به‌رپرسه له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت "مه‌ترسی كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان له ئارادا هه‌یه و هۆكاره‌كانیشی چه‌ند دانه‌یه‌كن له نێویاندا زیادبوونی به‌رده‌وامی ژماره‌ی دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان، كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو له‌و دیوی سنووره‌كان، دروستكردنی به‌نداو له لایه‌ن وڵاتانی دراوسێوه، پیسبوونی ئاو كه مه‌ترسیی له‌سه‌ر ئاو هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا كه‌می هۆشیاری هاووڵاتییان هۆكارێكی دیكه‌یه بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌شی كه به‌شێك له سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن ئێرانه‌وه ده‌گیرێته‌وه و به‌و پێیه‌ش ئاوی هه‌رێم كه‌مده‌بێته‌وه، ئه‌كره‌م محه‌مه‌د ره‌سول گوتی: "وه‌كو حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئێران قسه‌مان كردووه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی ئاو مه‌سه‌له‌یه‌كی سیادییه و ده‌بێت حكوومه‌تی عێراق بێته سه‌ر خه‌ت كه به داخه‌وه ئه‌ویش له‌مباره‌یه‌وه زۆر خه‌مسارده".
له كۆتایی قسه‌كانیشدا، ئه‌كره‌م محه‌مه‌د گوتی: "رێژه‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه ده‌گۆڕێت، به گشتی قه‌باره‌ی ئاو له هه‌رێمی كوردستاندا له نێوان 20 بۆ 25 ملیار مه‌ترسێجا ده‌بێت".