ئەنقەرە
لە میانی یارییەکانی چوون لە قۆناغی ھەشتەمی چامپیۆنس لیگ، یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی میوانداریی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی کرد و یارییەکەی ئەنجامی ٣-٠ لێبردەوە.
بەو ئەنجامە یانەی ریال توانی ئەرکی خۆی ئاسان بکا بۆ یاریی گەڕانەوە.
گاریس بێڵ نەیھێشت رەوشەکە درێژە بکێشێ، ئەوە بوو لە دەقیقەی ٣ گۆڵی یەکەمی بۆ ریال تۆمارکرد. یارییەکە کاردانەوەیەکی ئەوتۆی ئەڵمانییەکانی بەخۆیەوە نەبینی. ئەوە بوو یاریزانانی شاھانە ئیسکۆ و کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە دەقیقەکانی ٢٧ و ٥٧ گۆڵی دووەم و سێیەمیان تۆمار کرد.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.