عێراق
لە ئێستادا لە بەرەكانی موسڵ هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراق شەڕێكی قورس لەگەڵ چەكدارانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ــ داعش دەكەن ئەمەش دوای ئەوەی لە چەند رۆژی پێشووتر چەكدارانی داعش دەستیان بە هێرشكردنە سەر ناوچە كوردییەكان لە پارێزگای موسڵ كرد.
جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران ئارام شێخ محەمەد لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوەكرد: "لە هەنگاوێكی گرنگدا بۆ رووبەڕووبوونەوەی چەكدارانی داعش، هەر دوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا دەستیان بە هەماهەنگی بۆ دانانی پلانێكی تۆكمە و بەهێز كردووە."
ئارام شێخ محەمەد زیاتر درێژەی پێدا و گوتی: "ئەو هەنگاوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە پێناو بەرژەوەندی هەر دوو لایە و بۆ ئەوەی هەڕەشە و مەترسییەكانی داعش لەوە زیاتر تەشەنە نەكات."
سەرۆكی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا هەر دوو حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا ناكۆكییەكانیان وەلاوە ناوە و دەستیان بە هەماهەنگی نێوانیان بۆ رووبەڕبوونەوەی داعش كردووە.
دوای ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە سەرجەم ناوچە كێشە لەسەرەكانیان كۆنتڕۆڵكرد كە بە هۆی هێرشەكانی داعشەوە، سوپای عێراق بەجێهێشتن، هەماهەنگییە ئەمنییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا راوەستا.