لەمیانی یاریی گەڕانەوەی قۆناغی شازدە لە خولی پاڵەوانانی ئەوروپا، یانەی چێڵسیی ئینگلیزی میوانداریی یانەی گەڵاتەسەرای تورکی کرد و یارییەکەی بە دوو گۆڵی خاوێن لێ بردەوە. بەو بردنەوەیە کۆئەنجامی یاریی چوون و گەڕانەوە بووە ٣-١ لە بەرژەوەندیی یانەی ئینگلیزییەکە. یانەی گەڵاتەسەرای تورکی لە پاڵەوانێتییەکە کرایە دەرەوە و چێڵسی سەرکەوت بۆ قۆناغی ھەشت.
راھێنەری ئیتاڵیی یانەی گەڵاتەسەرای بە ئەنجامدانی ئەو یارییە ژمارەی یارییەکانی ئەوروپای بەرزکردەوە بۆ ١٠٠ یاری. ئەوە سیازدەهەمین یاریی بوو بەرامبەر یانەی چێڵسی. مانچینی بە یانەکانی لازیۆ، مانچستەر ستی، گەڵاتەسەرای روو بە رووی چێڵسی بۆتەوە. لەو ١٣ یارییەدا توانیویەتی شەش جار شکست بە چێڵسی بێنێ . ھەروەھا لە چوار یاریدا دۆڕاوە و یارییەکانی دیکەی بە یەکسانی تەواو کردووە.