ئەمڕۆ ھەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و گەڵاتەسەرای تورکی لە میانی یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی شازدە، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری دەکەن.
رۆبەرتۆ مانچینی ،راھێنەری یانە تورکییەکە بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "چێڵسی یانەیەکی بەھێزە. یارییەکە بۆ ھەردوو لا زەحمەت دەبێ. ئەوە نەبێ چێڵسی ھەندێ خاڵی باشتری لە ئێمە ھەیە. بەڵام تۆپی پێ ئەوە نازانێ. گرنگ ئەوەیە ئێمە چۆن یاری دەکەین. ئایا بۆ ئێمە گۆڵێک بەسە یان نا ئەوە لە یارییەکەدا تێیدەگەین."
مانچینی پرسیارێکی لەبارەی سەرکەوتنی ئەوان بەرامبەر یوڤانتوس و بەراوردی لەگەڵ چێڵسی لێکرا و بەمجۆرە وەڵامی دایەوە: "لە گروپێکی زۆر زەحمەتدا بووین. توانیمان سەرکەوین و ئێستا لێرەین. یارییەکەی چێڵسی زۆر جیاوازتر نییە لەوەی یوڤانتوس. ئەوەی لەدەستمان بێ دەیکەین."
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.