Nuran Erkul Kaya,Hemın Othman Mohammed
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 03 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتیەکانی تورکیا، بەرات ئاڵبایراک رایگەیاند "ھەنگاوی گەورەی مێژوویی دەنێین لە بواری عەمبارکردندا. لە تشرینی دووەمدا یان کانوونی یەکەمدا بەکارھێنەری دووەمی وێستگەی LNG وەردەگرین. لە ٢٠١٩دا دووەمین قۆناغی توز گۆلو تەواو دەبێت. لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢دا تورکیا بە عەمبارکردنی زیاد لە ١٠ ملیار مەترسێجا لە وزەدا دەبێتە شوێنێکی دیکە".
بەرات ئاڵبایراک گوتی: ''تورکیا بەرلەوەی دەست بەکارەکانی ھەڵکەندن بکات، ھەوڵدرا دەست بە ھاتوھاواری ئەوە بکرێت کە 'تورکەکان گازیان دۆزیوەتەوە'. با ھیچ کەس وانەزانێت دەریای ناوەڕاست دەریای ئەوە و دەوڵەمەندییەکەشی موڵکی ئەوە. وەک تورکیا لەچوارچێوەی ئەو رووبەرە ئابوورییانەی لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ھەمانە و ھەروەھا لە کێڵگە مۆڵەتدارەکانی کۆماری تورکی قوبرسی باکووردا، لەو گەڕانانە بەردەوام دەبین. ئەگەر قسمەت بێت و ئەو گازە بدۆزینەوە، ئەوا با ھیچ کەس خەمی ئەوەی نەبێت، ئێمە یەکەم کەس ئەو مژدەیە بە گەلەکەمان رادەگەیەنین''.
وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان،ئاشکرایشی دەکات ''لەکاتێکدا لە رێگەی دوو کەشتییەوە کارەکانی لەرزاندن بەردەوامە، پرۆسەکە تەواوبووە و لە داھاتوویەکی نزیکدا دوای ئەوەی رێککەوتننامەکە واژوو دەکەین، دەبینە خاوەن یەکەم کەشتی ھەڵکەنەر و لە ساڵی ٢٠١٨دا لە دەریای ناوەڕاست یەکەمین ھەڵکەندنی قووڵ ئەنجامدەدەین. ئەمە بووەتە ھۆی بێزارکردنی کەسانێک و لە داھاتووشدا دەبێت''.