Behçet Alkan,Rewa Mahmut Hasan
02 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 04 تشرینی دووەم 2017
نەوشەهر - AA
ساڵانە بڕێکی زۆر پەتاتە لە کۆگایەکی ناوچەی کەپەدۆکیا هەڵدەگیرێت بە بێ ئەوەی پێویست بە هیچ جۆرە وزەیەک بکات، بە درێژایی زستان لە تێکچوون دەیپارێزێت.
ساڵانە بڕی یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار تۆن پەتاتە لە تورکیا بەرهەم دێت و بۆ پاراستنی بڕی یەک ملیۆن و ٣٠٠ هەزار تۆنی، لەنێو کۆگایەکدا لە کاپادۆکیا هەڵدەگیرێت بۆ پاراستنی لە تێکچوون.
شارەکانی نەوشەهر و نیغدە بە ناوەندێکی گەورەی بەرهەمهێنانی پەتاتە هەژمار دەکرێن.هەر بۆیە ئەو بڕەی کە زیادە دەبێت لە وەرزەکەدا، لەکاتێکدا هەڵدەگیرێت بۆ وەرزەکانی درێژایی ساڵ.
ئەو کۆگایە لە زستاندا پلەی گەرمی دوو پلەیە بۆ پاراستنی پەتاتەکان و لە هاوینیشدا ١٠ پلەی هەیە کە تەنیا پێویستی بە رووناککردنەوە دەبێت و کۆگای سروشتین و پێویستیان بە هیچ جۆرە وزەیەک نییە بۆ سارکردنەوە یان هەر هۆکارێکی تری پاراستن.