Aynur Ekiz,Kemal Karadağ,Hemın Othman Mohammed
07 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
له میانی 27ـه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكای و هه‌ڵسه‌نگاندنی ئاك پارتی، وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك راپۆرتی ئابووریی پێشكه‌ش كرد.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی دهستكهوتوون، به‌رات ئاڵبایراك باسی له داتاكانی ئابووریی توركیا كردووه و زانیاری سه‌باره‌ت بهڕێژهكانی قه‌رزی گشتیی خستووه‌ته‌ڕوو.
به‌رات ئاڵبایراك ئاماژه‌ی به‌وه كرد، رێژه‌ی قه‌رزی گشتیی له توركیا بۆ به‌رهه‌می گشتیی ناوخۆ له‌سه‌دا 28ه، ئه‌و رێژه‌یه له‌و وڵاتانه‌ی له گه‌شه‌سه‌ندندان له‌سه‌دا 49.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه رێژه‌ی قه‌رزی گشتیی له ره‌وشێكی باشدایه.
به‌رات ئاڵبایراك باسی له‌وه كرد كه له توركیادا، رێژه‌ی داهاتی خێزان له‌سه‌دا 28ه، له‌و وڵاتانه‌ی له گه‌شه‌سه‌ندندان تێكڕا له‌سه‌دا 36ه و له تێكڕای جیهاندا له‌سه‌دا 60ه.
به‌رات ئاڵبایراك ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه توركیا لێره‌دا له تێكڕای جیهان، هه‌روەها له‌و وڵاتانه‌ی له پێشكه‌وتندان له ره‌وشێكی زۆر باشتردایه.
وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی توركیا، باسی لهوههڵمهتانه كرد كه دوو مانگه دژی وڵاته‌كه‌ی به‌ڕیوه‌ده‌چێت و ئه‌و هه‌نگاوانه‌شی خسته‌ڕوو كه توركیا دژ به‌و هێرش و هه‌ڵمه‌تانه گرتوویه‌ته‌به‌ر. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو به‌رنامه‌یه‌كی زۆر به‌هێزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان راده‌گه‌یه‌نێت.