Yusuf Aydın Deniz
12 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 13 تەمووز 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری گەنجینەی و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی له سیاسه‌ته‌كانی ئابووریی كرد كه دوای سیستمی حوكمڕانی سه‌رۆكایه‌تی له قۆناغی نوێ‌دا جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به‌رات ئاڵبایراك گوتی: "جێگه‌ی قبووڵكردن نییه سه‌ربه‌خۆیی بانكی ناوه‌ندی و میكانیزمه‌كانی بڕیار ده‌ركردنی ببێته بابه‌تی قسه‌وقسه‌ڵۆك".
وه‌زیری گەنجینەی و دارایی توركیا، به‌رات ئاڵبایراك باسی له بانكی ناوه‌ندی كرد له فۆناغی نوێ‌دا و گوتی: "بانكێكی ناوه‌ندی كاریگه‌ر كه پێشتر وێنه‌ی نه‌بووه له‌نێو ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی قۆناغی نوێماندایه".
به‌رات ئاڵبایراك گوتی: "سیاسه‌ته‌كانمان، دیسپلینی بوودجه، هه‌ڵئاوسانی یهكخانهیی و ریفۆرمه‌كان ده‌كه‌ینه پێشینه و له ئامانجی گه‌یاندنی ئابووریی توركیا به ئامانجی گه‌شه‌یه‌كی سه‌قامگیر و به‌رده‌وامدا خۆیده‌بینێته‌وه".