Mazın Asad
25 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا، فاروق كایماكچی ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه باڵیۆزه‌كه‌یان ئاسانكاری بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه مۆڵه‌تی دانیشتوویان له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و ئیرله‌ندا هه‌یه و یاخود ڤیزای ئه‌و وڵاتانه‌یان هه‌یه و به‌م پێیه‌ش ئه‌و هاووڵاتییه عێراقییانه ده‌توانن له‌سه‌ر ماڵپه‌ری (www. evisa. gov. tr) ڤیزای ئه‌لكترۆنی وه‌ربگرن و سه‌ردانی توركیا بكه‌ن.
كایماكچی گوتی: "ئه‌و هاووڵاتیه عێراقیانه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌یانه‌وێت بۆ توركیا بێن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌ی له‌گه‌ڵیدا دێت، دوای ئه‌وه‌ی راپۆرتی یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی توركیا، پاسپۆرت و چه‌ند وێنه‌یه‌ك به باڵیۆزخانه ده‌دات، له كاتێكیشدا نه‌خۆشخانه ره‌زامه‌ندی به‌و نه‌خۆشه ده‌دات، ئه‌وه ڤیزای ئه‌لكترۆنی له رێگه‌ی چوار رێكخراوی وه‌ك رێكخراوی ئه‌نجوومه‌نی گه‌شه‌پێدانی نه‌خۆشه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا (THTDC)، رێكخراوی نه‌خۆشخانه‌كانی تایبه‌ت (OHSAD) و بنكه‌كانی ته‌ندروستی (VÜHD)، رێكخراوی نه‌خۆشخانه‌كان و رێكخراوی ته‌ندروستی و گه‌شتیاری ئیجه (ESTUD) ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و رێكخراوانه نێوه‌ندگێری له نێوان نه‌خۆشه‌كان و كه‌سی نزیك له نه‌خۆش له‌گه‌ڵ دیپلۆماتكارانی توركیا له عێراق ده‌كات و به‌هۆیه‌وه ڤیزه‌ی جۆری C1یان پێ ده‌درێت. دواتر نه‌خۆشه‌كه له لایه‌ن ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی راپۆرته‌كه‌ی پێدراوه به رێگه‌ی ئیمهیل ده‌ستبه‌جێ ئاگادار ده‌كرێته‌وه. ئه‌گه‌ر نه‌خۆش گشت مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ بكات ئه‌وه له چه‌ند سه‌عاتێكدا ده‌توانێت ڤیزای توركیا وه‌ربگرێت".
باڵیۆزی توركیا له به‌غدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه به رێگه‌ی یه‌كێتی نووسینگه‌كانی گه‌شتوگوزاری توركیا (TÜRSAB) و نووسینگهكانییهوه ئاسانكاری له ڤیزای توركیا بۆ هاووڵاتیانی عێراق ده‌كرێت و به‌م پێیه‌ش گوتی: "له كاتێكدا نووسینگه‌ی گه‌شتوگوزاری توركیا و نووسینگه‌كانی مۆڵه‌ت بدات و دڵنیا بێت له‌وه‌ی خوازیار به مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی سه‌ردانی توركیا ده‌كات ئه‌وه ئاسانكاری له وه‌رگرتنی ڤیزا ده‌كرێت. هاووڵاتیانی عێراق پێش چوونیان بۆ چاوپێكه‌وتن له باڵیۆزی توركیا له به‌غدا و قونسوڵخانه‌ی توركیا له هه‌ولێر، ده‌توانن سه‌ره‌تا به ئۆنلاین له رێگه‌ی یه‌كێتی نووسینگه‌كانی گه‌شتوگوزاری توركیا (TÜRSAB)پشتگیرییه‌ك وه‌ر بگرن و به رێگه‌ی ئیمهیل بۆ باڵیۆزخانه و کۆنسوڵخانه‌ی توركیا بینێرن".
كایماكچی له درێژه‌دا ئاشكراشی كرد كه هیچ نووسینگه‌یه‌كی گه‌شتیاری عێراق یاخود توركیا ده‌سه‌ڵاتیان بۆ پێدانی ڤیزای توركیا نییه و گوتیشی: "پێویسته گوێڕایه‌ڵی هیچ له‌و راگه‌یه‌ندراوانه نه‌كرێت كه گوایه ڤیزای توركیا دابین ده‌كه‌ن".
باڵیۆزی تورکیا جەختی لەوە کردەوە کە ئه‌و زانیارییانه‌ی پێش چاوپێكه‌وتن به باڵیۆز و کۆنسوڵخانه‌ی توركیا له عێراق ده‌درێت پێویسته به شێوه‌یه‌كی ته‌واو پڕ بكرێته‌وه كه به‌و هۆیه‌وه ئاسانكاری له پێدانی ڤیزا ده‌كرێت و زانیارییه پێویسته‌كان به‌م شێوه‌یه‌یه: -راست پڕكردنه‌وه‌ی زانیاری پاسپۆرت، راست نووسینی جۆری ڤیزا، راست نووسینی رێكه‌وتی سه‌ردانی گه‌شت، نووسراوی فه‌رمی له‌باره‌ی شوێنی كاركردن، تاپۆی خانوو یاخود دوكان، ئه‌گه‌ر دوكانه به‌كڕی بێت نووسراوێك له‌باره‌ی كرێ، چه‌كی بانك (به مه‌رجێك به لایه‌نی كه‌مه‌وه 15 ملیۆن دیناری تێدابێت)، داوتننامهی پشتگیری ئه‌و كۆمپانیا یاخود ئه‌و نه‌خۆشخانه‌كان، به‌لگه‌ی بیمه‌ی گه‌شتیاری، وێنه به‌شێوه‌ی ستاندارتهكانی نێوده‌وڵه‌تی، حجزكردنی ئۆتێل و بلێتی فڕۆكه".