Muhammet Ali Kemal
11 ئەیلوول 2017•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2017
ئاگری - AA
لەمیانی یەک مانگدا، ٢٥ هەزار و ٣٧٥ کەس لە رێگەی فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانییەوە گەشتیان کردووە.
لە روونکردنەوەیەکدا کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەڕێوەبردنی کایە ئاسمانییەکانی تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە کە لە مانگی ئابی رابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی گەشتە ناوخۆییەکانیان لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی ئەنجامداوە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، لەسەدا چوار زیادیان کردووە و ٢٥ هەزار و ٢٨ کەس، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی گەشتی دەرەکییان لە هەمان فڕۆکەخانەوە کردووە ٣٤٧ کەس بوون و بەو شێوەیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە فڕۆکەخانەکە خزمەتگوزارییان پێشکەشکراوە لەسەدا پێنج زیادیکردووە و بووەتە ٢٥ هەزار و ٣٧٥ کەس.
هاوکات لە مانگی ئابی ٢٠١٧دا، ژمارەی نیشتنەوە و فڕینی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی گەشتی ناوخۆیی ١٧٦ جار بووە و ئەو ژمارەیە بۆ گەشتە دەرەکییەکان چوار بووە. بەو شێوەیەش کۆی گشتیی فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی ئەحمەدی خانی لە مانگی ئابدا ١٨٠ بووە.
ئەمە جگە لەوەی ٢٣٤ تۆن بار لە فڕۆکەخانەکەوە گوازراوەتەوە کە بەراورد بە ساڵی پار لەسەدا دوو زیادیکردووە.