Ekip,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
01 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2019
به‌رلین – AA
ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا رایانگه‌یاند به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاروباری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران میكانیزمێكی هاوبه‌شیان به ناوی "Instex" داناوه.
وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا له لێدوانێكی هاوبه‌شدا له بوخارێست-ی پایته‌ختی رۆمانیا رایانگه‌یاند كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی كاروباری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران میكانیزمێكی هاوبه‌شیان به ناوی "Instex" داناوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا، جان ئيڤ لۆدريان رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا میكانیزمی "پشتیوانی ئامرازی تایبه‌ت بۆ چالاكییه بازرگانییه‌كان"یان به ناوی "Instex" داناوه ، به‌مجۆره‌ش ئه‌و كۆمپانیا ئه‌ورووپیانه‌ی ده‌یانه‌وێ بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن به تایبه‌ت له كه‌رتی ته‌ندروستی و خۆراكدا ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی رێگه‌پێدراو ئه‌م كاره بكه‌ن.
لۆدریان تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و میكانیزمه به‌رامبه‌ر ئێران هه‌ڵسوكه‌وتێكی باشی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو و له‌م رێگه‌یه‌وه ده‌ریانخست كه پابه‌ندن به رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی و گوتی: "تاكو ئێران ره‌چاوی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكات، به‌رده‌وام ده‌بین له چالاكی بازرگانی و دارایی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته". جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه له پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه پێویسته ئێران ره‌چاوی رێككه‌وتننامه‌كان بكات.
لۆدریان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه له رێگای ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه هاوكات به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌ورووپاش ده‌پارێزن و داوای له وڵاتانی دیكه‌یش كرد پشتگیری له‌و میكانیزمه بكه‌ن.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا جێرمی هه‌نت-یش جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی ئێران‌دا هه‌نگاوێكی گرنگ نراوه و رایگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی ئه‌و میكانیزمه‌ی دانراوه، رێگا به بازرگانیی شه‌رعی ده‌درێت له‌نێ،ان یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئێران‌دا.
هه‌نت رایگه‌یاند، ئه‌مه به‌ڵگه‌یه‌كی ئاشكرایه كه ده‌ریده‌خات پابه‌ندین به‌و رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌ی 2015 له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كراوه تا ئه‌وكاته‌ی ئێران خۆی پابه‌ندبێت پێیه‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، به‌م میكانیزمه سه‌ره‌تا ئه‌و پێویستهییهی گه‌لی ئێران پشتگیری ده‌كرێت كه بازرگانییه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هیكۆ ماس-یش ئاماژه‌ی به گرنگیی Instex كرد و رایگه‌یاند، فه‌ڕه‌نسا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا هه‌نگاوێكی گرنگیان ناوه بۆ پارێزگاریكردن له‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران واژۆكراوه.
ماس رایگەیاند: "به‌م میكانیزمه ده‌ریده‌خه‌ین كه توانای ئه‌نجامدانی چالاكیمان هه‌یه. ده‌ریده‌خه‌ین كه باوه‌ڕمان به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی هه‌یه. چونكه پێمان وایه ئه‌مه راسته‌وخۆی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی ئه‌وروپا هه‌یه."
ماس ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نایانه‌وێت ئێران یۆرانیۆمی سه‌ربازی بپیتێنێت و گوتی،"ئه‌و به‌شه‌ی كه ئێمه پشتگیریی ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌لی به‌رده‌وامیی چالاكیی ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران بڕه‌خسێنین و ئێستاش ئه‌وه‌یه كه كه‌ناڵێكی پاره‌دان ده‌سته‌به‌ربكه‌ین."