Rewa Mahmood Hasan
17 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2019
واشنتۆن-AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ بانگه‌وازی بۆ وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد كه كه هاووڵاتیانی به‌ره‌گه‌ز ئه‌ورووپی كه له سووریا ده‌ستگیر كراون و چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعشن، وهریانگرنهوهو دادگاییان بكه‌ن. به‌پێچه‌وانه‌وه ناچارن تیرۆریسته‌كان ئازاد بكه‌ن.
تره‌مپ له‌باره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعشه‌وه كه له سووریا دەستگری کراون، له تویته‌ر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
تره‌مپ له پۆسته‌كه‌ی تویته‌ردا ده‌ڵێت، "ده‌مانه‌وێت به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئه‌ڵمانیا و هاوپه‌یمانه‌كانی تری ئه‌ورووپا، ئه‌و ٨٠٠ چه‌كداره‌ی داعش كه له سووریا ده‌ستگیرمان كردوون وه‌ریانگرنه‌وه و دادگاییان بكه‌ن. داعش له لێواری رووخانه. ئه‌ڵته‌رناتیڤێكی تری ناخۆش ئه‌وه‌یه، كه ناچار بین ئه‌وانه ئازاد بكه‌ین".
تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه ئه‌وان نایانەوێ كه ببینن تیرۆریسته‌كانی داعش ده‌چنه ئه‌ورووپا وه‌ك چاوه‌ڕوانكراویشه و ده‌ڵێت، "زۆر شتمان كرد، زۆرمان خه‌رج كرد(پاره). ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه ئه‌وانه‌ی تریش هه‌نگاو بنێن و كار بكه‌ن. دوای كشانه‌وه‌ی له‌سه‌دا ١٠٠ ی داعش ده‌كشێینه‌وه".