11 نیسان 2020•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2020
واشنتۆن - AA
وەزیری وزەی ئەمریکا دان برولیەت رایگەیاند کە لەمیانی ئەم ساڵدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەنەوە.
دان برولیەت لە کۆبوونەوەی وەزیرانی کۆمەڵەی جی٢٠دا گوتی: "لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابوورییەکانی جیهان وێرانکەرە و هەروەها کاریگەریی ڤایرۆسەکە لەسەر بازاڕەکانی وزەی جیهان کارەساتاوییە کە بەهۆیەوە خواست لەسەر نەوتی خاو بەشێویەکی بەرچاو کەمیکردووە".
گوتیشی: "دەبێت هەمووان پێکەوە یارمەتیدەر بین بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا".
وەزیری وزەی ئەمریکا دان برولیەت هانی سەرجەم وڵاتانی دا کە هاوکار و یارمەتیدەر بن بۆ کەمکردنەوەی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەکاندا و گوتیشی: "لەمیانی ئەمساڵدا، ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە نێوان دوو بۆ سێ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەم دەکەینەوە بۆ ئەوەی سەقامگیری لە بازاڕەکانی نەوتدا بەرقەرار بێت".
دوێنێ هەینی، رێکخراوی ئۆپێک و وڵاتانی بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ بەڕابەرایەتی رووسیا رێککەتن لەسەر ئەوەی لە یەکی ئایاری داهاتووە تا ٣٠ی حوزەیرانی داهاتوو ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە ١٠ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا کەم بکەنەوە.