واشنتۆن
باڵوێزی تورکیا لە ئەمریکا نامیق تان، کۆبوونەوەیەکی لە باڵوێزخانەی تورکیا رێکخست کە تێیدا سەردار چام سەرۆکی ئاژانسی ھەماھەنگیی کار لە تورکیا و نوێنەری سوور پێستەکانی دانیشتووی ئۆرێگۆنی ئەمریکا ئامادەبوون.
لەکۆبوونەوەکەدا باڵوێزی تورکیا و سەرۆکی ئاژانسی ھەماھەنگیی کار لە لە تورکیا بڕی ٢٠٠ ھەزار دۆلاریان وەک کۆمەک بەخشییە سوورپێستەکان.
سەردار چام سەرۆکی ئاژانسی ھەماھەنگیی کار لە تورکیا گوتی: "ئەو کارە رۆڵێکی باشی لەسەر پەیوەندیی نێوان تورکیاو ئەمریکادا دەبێ. کاتێ پرۆژەکەمان پێشکەشکرا، ھەڵسەنگاندنمان بۆ کرد، توانیمان کارێکی باش بکەین. ئێمە وەکو تورکیا لە شتە وردەکانەوە دەستپێدەکەین و ھەوڵدەدەین بەردەوامبین بەبێ پچڕان لەگەڵ سوور پێستەکان بین زۆر خۆشحاڵ دەبین بە یارمەتی و کۆمەکی ئەو خەڵکە."
نامیق تان پاشان باڵوێزی تورکیا لە ئەمریکا لەبارەی کۆمەکەکە گوتی: "پەیوەندییەکی باشمان لەگەڵ سوور پێستەکانی ئێرە ھەیە. سەرەتا ویستمان لەڕووی بازرگانییەوە یارمەتی و رێخۆشکردنیان بۆ بکەین بەڵام دواتر بیرۆکەکەمان گۆڕی و ئەو کۆمەکەمان بەباشتر دانا بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان. ئەوە بوو لە دەرگای ئاژانسی ھەماھەنگیی کارمان دا. ئێستا ئاژانسی ھەماھەنگیی کار یەکێکە لەو دامەزراوانەی تورکیا شانازیی پێوەدەکات. ئەوە دەسپێکێکە بۆ پتەوتربوونی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سوورپێستەکان و ئەمریکاشدا."
نوێنەری سوور پێستەکانی ئەمریکا جۆسێف مۆسێس پرۆژەکەی بە ئاسانکاریی بۆ ژیانیان داناو گوتی: "ئومێدەوارم پەیوەندییمان لەگەڵ تورکیا بەردەوامبێ. ئێمە قەرزدارتانین بەرامبەر ئەو کۆمەک و یارمەتییەتان. بەراستی دەتوانین زۆر شت بە ٢٠٠ ھەزار دۆلار بکەین."