Zana Natık Kerem
22 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 23 شوبات 2023
ھەولێر – AA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی کۆبوونەوەی ھەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و لە میانیدا ژمارەیەک پرس تاوتوێ دەکات.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە کۆبوونەوەکە سێ تەوەر لەخۆدەگرێت کە لە تەوەری یەکەمدا، دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی ھەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی بۆ ئیمارات و فەڕەنسا دەخرێتەڕوو.
راشیگەیاندووە کە لە تەوەری دووەمی کۆبوونەوکەدا، دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکوومەتی فیدراڵیی سەبارەت بە پرۆژەیاسای نەوت و غازی فیدراڵیی دەخرێتەڕوو.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو کە لە تەوەری سێیەمی کۆبوونەوەکەدا، رەشنووسی پڕۆژەیاسای ڕێگەوبانە گشتییەکانی ھەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.