Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 01 شوبات 2016
واشنتۆن
لە روونکردنەوەیەکدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیری ،خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بەشداریکردنی ئەنجوومەنی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە کۆبوونەوەکانی جنێف کە بڕیارە ئەمڕۆ دەست پێ بکات.
جۆن کیری تیشکی خستە سەرئەوەی کەوا ئەمریکا جەخت لە بڕیاری ژمارەیە ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکاتەوە کە باس لەوە دەکات رێککەوتنامە دەبێت نوێنەری تەواوی لایەنەکان بەشداری تێدا بکەن و گوتیشی :"لە ژێر رۆشنایی ئەو کارە دەتوانین یارمەتیە مرۆییەکان بگەیەنینە لێقەوماوانی شەڕی ناوخۆی سووریا".
ناوبراو گوتی: " نیازپاکی هەردوولایەن کاتێک بە دیاردەکەوێت کە رێککەوتنەکان بێ کێشەو بەخێرایی بەڕێوەبچن".
جێگای باسە هەفتەی رابردوو نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سووریا ستافان دی میستۆرا رایگەیاند کەوا لەگەڵ ئەو لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆن دادەنیشێت کە بڕیارە بەشداری کۆبوونەوەکانی جنێف بکەن.
هاوکات کۆشکی سپی ئەمریکا روونکردکەوەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەختی لە گرنگی بەشداری کردنی ئۆپۆزسیۆنی سووریا کردەوە لە کۆبوونەوەکان و بە چارەسەری قەیرانەکانی وەسف کرد.