Mohammed Baqi Hussein
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
- 150 بازرگان و خاوەنکار كه له‌سه‌ر بانگهێشتی گروپی ئەلڤان له 50 وڵاته‌وه سه‌ردانی ئیستانبوڵیان كردووه، به‌چاوی خۆیان بینییان كه ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له توركیا دوای هه‌وڵی كوده‌تا بێ كێشه به‌رده‌وامه و ئاشکرایانکرد متمانه‌یان به توركیا نوێبووه‌ته‌وه.
به‌مه‌به‌ستی بینینی ره‌وتی به‌رهه‌مهێنان له توركیا دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی تهمووز كه بێ بوونی هیچ كێشه به‌رده‌وامه، 150 بازرگان و خاوەنکار له‌لایه‌ن گرووپی ئەلڤانهوه له 50 وڵاته‌وه بانگهێشتی ئیستانبوڵ كران.
گرووپی ئەلڤان هه‌ستا به هه‌نگاوێكی گرنگ بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و ترسه‌ی له کەرتی هه‌نارده‌ی توركیادا دروستبووه دوای هه‌وڵی كوده‌تا له‌لایه‌ن فه‌تۆوه له 15ی ته‌مووزی ئه‌مساڵدا و 150 بازرگان و خاوەنکاری بانگهێشتی ئیستانبوڵ كرد.
له‌كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌ژێر ناونیشانی "پێكه‌وه به‌ره‌و لوتكه"، پەیامی به‌رده‌وامیی به‌رهه‌مهێنان له توركیا به بازرگانه بیانییه‌كان گه‌یه‌نرا.
یه‌كێك له به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه كه بازرگانێكی هیندی بوو ئاشکرایکرد رۆژ به‌ڕۆژ بازرگانی له‌گه‌ڵ توركیا له‌هه‌ڵكشاندایه و له هیندستانیش كاری وه‌به‌رهێنانی هاوبه‌ش ئه‌نجامده‌ده‌ن.
ئیبێهـ هێنری چیناگروم به‌رپرسی AG Global كه كۆمپانیایه‌كی نێیجیرییه ئاماژەی بەوەکرد له‌سایه‌ی سه‌قامگیریی ئابووریی توركیادا له‌م ساڵانه‌ی دواییدا، كاره‌كانیان به‌ره‌وپێشبردووه.
چیناگروم ئاشکرایکرد ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌رهه‌می توركی بگه‌یه‌ننه هه‌موو ماڵێكی نێجیریا كه خاوه‌نی 180 ملیۆن دانیشتوانه و گوتی: "ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سه‌ریبگرتایه، ره‌نگه پلانه‌كه‌مان هه‌ڵبوه‌شایه‌ته‌وه. سوپاس بۆ خودا به متمانه و سه‌قامگیرییه‌وه به‌ره‌و ئامانجه گه‌وره‌كانمان ده‌ڕۆین".
خاوه‌نی كۆمپانیای J2Korea، لی جین هوان، كه ناوه‌نده‌كه‌ی له كۆریای باشووره لای خۆیەوە گوتی:"ساڵی رابردوو ده‌ستمان به كڕینی به‌رهه‌م له توركیا کرد. به‌م جۆره توركیا و خهڵكەکەیمان له‌نزیكه‌وه ناسی و خۆشمانویستن. تا زیاتر توركیامان ناسی به‌رهه‌می زیاترمان كڕی. سه‌ره‌تا كه هه‌واڵی كوده‌تامان بیست، كه‌وتینه دوودڵییه‌وه. به‌ڵام هاتین و له‌نزیكه‌وه بینیمان و متمانه‌ی خۆمان نوێكرده‌وه. ئێستاش له‌و شوێنه‌ی كه وه‌ستابووین ده‌ستپێده‌كه‌ینه‌وه و به‌ره‌و ئامانجی گه‌وره‌تر هه‌نگاو ده‌نێین".
سه‌رۆكی گرووپی ئەلڤان، هیدایه‌ت قادرئۆغڵو ئاماژەی بەوەکرد بازرگانه بیانییه‌كان به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێسته‌یان له‌سه‌ر كاریگه‌ریی و ره‌نگدانه‌وه‌ی باری نائاسایی له‌سه‌ر هه‌نارده‌ی به‌رهه‌مه‌كان كردووه و كاتێك پێیان راگه‌یاندوون كه باری نائاسایی له‌پێناو خێراكردنی كاره‌كانی ده‌وڵه‌تدایه، ئارامبوونهتهوه.