Arife Yıldız Ünal,Huseyin Karatepe
06 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 06 ئەیلوول 2016
وه‌زیری خۆراك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی توركیا فاروق چه‌لیك، بووه میوانی دێسکی سه‌رنووسه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵو و مژارەکانی رۆژەڤی هه‌ڵسه‌نگاند.
فاروق چه‌لیك ئاماژەی بەوەکرد له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوی تیرۆریستیی فه‌تۆدا، لەڕێگەی ئەو بڕیارنامه‌یه‌ی وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، 733 كه‌سیان له وه‌زاره‌تەکەیان ده‌ركردووه و گوتی: "458 كه‌سی دیكه‌ش له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی دوورخراونەتەوە و لێكۆڵینه‌وه لەگەڵیاندا به‌رده‌وامه".
چەلیک باسی له رووداو و په‌لاماره‌كانی ئه‌م دواییه‌ش كرد و كاردانه‌وه‌ی بەرامبەر بەرێكخراوه تیرۆرستیه‌كان نیشاندا، راشیگەیاند: "فه‌تۆ، په‌كه‌كه، په‌یه‌ده و داعش هه‌مووتان خزمه‌تی هه‌مان ئامانج ده‌كه‌ن. ئێوه رۆڵی دارده‌ستێك ده‌بینن و دژی توركیا به‌كارده‌هێنرێن".
- "له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی هاوپه‌یمانیی تیرۆرداین"
وه‌زیری خۆراك و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداریی توركیا ئاشکرایکرد ناوچه‌كه له‌به‌رده‌م مه‌ترسیی هه‌ماهه‌نگیی تیرۆردایه و جه‌ختی كرده‌وه كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ ئاشتیدان.
گوتیشی: "په‌كه‌كه و فه‌تۆ له‌هه‌وڵی هه‌ماهه‌نگیدان بۆ زیان گه‌یاندن به ناوچه‌كه، به‌ڵام نه گه‌له‌كه‌مان و نه هێزه ئه‌منییه‌كانمان رێگه به‌مه ناده‌ن. خه‌ڵكی ناوچه‌كه، ناوچه‌كه له‌م دۆخه رزگارده‌كه‌ن".