Hemın Othman Mohammed
08 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2016
دوێنێ له ئه‌مریكا یه‌ده‌گی هه‌فتانه‌ی نه‌وتی خاو راگه‌یه‌نرا، كه 3 ملیۆن و شه‌ش سه‌د هه‌زار به‌رمیل كه‌می كرد و له‌ژێر چاوهڕوانیهكانهوه بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌ی له ناوچه‌ی ده‌لتای نێجیریا كرایه سه‌ر بۆری گواستنه‌وه‌ی نه‌وت، خستنه‌بازاڕی نه‌وت كه‌می كرد، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌های دۆلار نرخی نه‌وت رووی له‌به‌رزبوونه‌وه كرد.
ئه‌مڕۆ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له بازاڕه‌كانی ئاسیادا به 51.54 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، كه ئه‌وه‌یش به‌رزترین نرخه له 12ی تشرینی یه‌كه‌می 2015ه‌وه تا ئیستا تۆمار كرابێت، ئه‌مه له سەعات 10:20 خوله‌كه‌وه به 51.37 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
شیكاران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێشهاته‌كان له‌باره‌ی خستنه‌بازاڕی نه‌وت و دابه‌زینی به‌های دۆلار، كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ده‌ڵێن ئەگه‌ر نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی برێنت له 51.56 دۆلاردا بمێنیته‌وه، ئه‌وا ره‌نگه نرخه‌كه به‌رز ببێتیهوه بۆ 52.3 بۆ 54 دۆلار. ئەگه‌ر داشبه‌زێت ده‌گاته 49.3 دۆلار.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی خۆرئاوای تێكساس ئه‌مڕۆ به 50.57 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا، كه به‌رزترین ئاستی هه‌شت مانگی رابردووی تۆمار كرد. له‌م ساته‌وه‌خته‌شدا به 50.40 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.