Zana Natık Kerem
03 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزبوویەوە و لە سەرووی 67 دۆلارەوە جێگر بوو و مامەڵەی پێوە كرا.
رۆژی یەكشەممەی رابردوو چین بڕیای دا باج بەسەر 128 بەرهەمی هاوردەكراوی ئەمریكا بسەپێنێت، ئەو بڕیارەی چین وەڵامێكە بۆ ئەو بڕیارەی كە سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ لە مانگی رابردوودا، بە ئامانجی سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمە هاوردەكراوەكانی چین پەسەندیكردبوو.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا دوای ئەوە دێت كە دوێنێ دووشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەكاندا بە هۆی زیادبوونی بەرهەمهێنانی رووسیا لەگەڵ پێشبنییەكان بۆ كەمكردنەوەی نرخی خاوی سعوودیە، هەروەها ئەگەری كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریكا، دابەزیبوو.
لە كاتژمێر 07:38 نرخی یەك بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەكاندا بەرزبوویەوە و بە 67 دۆلار و 98 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.
هاوكات نرخی یەك بەرمیل خاوی ئەمریكی (نایمەكس) بەرزبووەتەوە و بە 63 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوە كراوە.