Çiğdem Alyanak,Rewa Mahmut Hasan
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ-AA
لەگەڵ نزیکبوونەوەی شەوی سەری ساڵدا کە وادەی دیاریکردنی براوەی پیانگۆی میللی تورکیایە لە ئێستادا بە نزیکەیی سەرجەم بلیتەکان فرۆشراون و هاووڵاتییان ریزی دوورو درێژیان بەستووە بۆ کڕینی دوایین بلیتەکان.
خەڵاتە گەورەکە بە بڕی ٦١ ملیۆن لیرە دەبێت کە دەتوانرێت بەو بڕە پارەیە هەزار بیتکۆین (پارەی نوێی دیجیتاڵی) بکڕدریت و ٢٥٥ ئۆتۆمبێلی نوێی کارەبایی تێسلا، ٢٢٣ هەزار و ٤٤٣ چارەکە ئالتون (لیرە)، ١١١ هەزارو ٧٢١ ئاڵتونی وەبەرهێنان، ٥٧ هەزار و ٦٥٦ ئاڵتونی کۆماریی، ٣٨ هەزارو ٤٨٥ دانە بازنی عەیارە ٢٢ی ١٠ گرامی پێ بکڕدرێت.
هاوکات هەر لە رێگەی ئەو بڕە پارەیەی کە بۆت دەردەچێت دەتوانی ٢٠ ڤێلای سێ ملیۆن لیرەیی بکڕیت.