Halil Demir
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ١١ کەس لەو ٢٠ گومانلێکراوە دەرکرا کە لە ناوچەی باهچەلیئەڤلەری ئیستانبوڵ لە میانی پشکنینی مینی پاسێکدا کە تەقەمەنی تیادابوو، دەستبەسەرکرابوون.
لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو ٢٠ گومانلێکراوەدا کە لەچوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە مینی پاسێکی مینڕێژکراو بە مەبەستی بەکارهێنانی لە هێرشی تیرۆریستییدا لە لایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ئیستانبوڵ، دەستبەسەرکرابوون کۆتایی هات.
دواتر گومانلێکراوەکان پشکنینی تەندروستییان بۆ ئەنجامدرا و رەوانەی دادگا کران و ١١ لە گومانلێکراوەکان کە یەکێکیان بەناوی هەمزە لە قەندیلەوە هاتووە بۆ ئەوەی تەقینەوەیەک بۆ رێکخراوی تیررۆیستیی پەکەکە ئەنجامبدات، بڕیاری دەستگیرکردنیان درا. پێنج گومانلێکراوی دیکەیان بە مەرج و چوارەکەی دیکەشیان بە مەبەستی دادگاییکردنیان بێ ئەوەی دەستبەسەربکرێن، ئازادکران.
لەئەنجامی پشکنینی مینی پاسێکی پارککراو لە ناوچەی باهچەلیئەڤلەر لە لایەن پۆلیسەوە، ٦٠ کیلۆگرام ماددەی تەقینەوە دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.