10 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 10 ئادار 2021
AA
لە رێوڕەسمێکدا بە بەشداری ھەریەکە لە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا، ڤلادەمیر پۆتین لە رێی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە ئەمڕۆ بناغەی سێیەم یەکەی ھێزی ناوەندی وزەی ئەتۆمی ئاککویو دانرا کە یەکەم ناوەندی وزەی ئەتۆمییە لە تورکیا. ئەم ناوەندە یەکێکە لە گەورەترین وەبەرھێنانەکانی تورکیا.سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغانرایگەیاند: "رێژەی ئەو وزە دوانەھاتووەی کە لە ناوخۆی وڵاتەکەماندا بەرھەم دەھێندرێت، گەیشتوەتە سەدا ٦٣،٧".رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "لە ١٠٠مین ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری تورکیا-دا، وڵاتەکەمان دەخەینە ریزی ئەو وڵاتانەی کە خاوەن چەکی ئەتۆمین". ئەردۆغان گوتیشی: "دۆزینەوەی رووبەری ٤٠٥ ملیار مەتر سێجا غازی سروشتی لە دەریای رەش، بووە یەکێک لە گرنگترین ھەنگاوەکانمان بە ئاراستەی دروستکردنی تورکیا-یەکی بەھێزی خاوەن وزەی سەربەخۆ".