Fakhradin Ibrahim Mohammad
12 ئەیلوول 2026•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2026
هەولێر - AA
میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاند کە وڵاتەکەیان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە، دەروازەی سنووری شەلەمچەی بە ڕووی ئێراندا داخستووە.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە داخستنی دەروازە سنوورییەکە بە شێوەی کاتی بێت و وەک کاردانەوەیەک دژ بە هێرش بۆ سەر سعوودییە لە خاکی عێراقەوە بووبێت.
تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی فەرمی لەبارەی بڕیارەکەوە نییە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، هێرش کراوەتە سەر هێڵی سەرەکیی بۆریی نەوتی ناسراو بە (ڕۆژهەڵات - رۆژئاوا) لە هەردوو ناوچەی ڕیاز و مەدینەوە.
ئاماژەی بەوەش داوە، هێرشەکان لە ڕێگەی چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە بوون کە لە خاکی عێراقەوە ئاراستە کراون.
لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، عەلی فالح زەیدی بڕیاری دا بە پێکهێنانی لێژنەیەکی لێکۆڵینەوە لەبارەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی میسان و دوورخستنەوەی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان لە پۆستەکەی.