Hemın Othman Mohammed
13 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 15 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ - AA
به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و، نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 3.09 لیره‌ی توركیه.
به‌هۆی زیادبوونی داخوازی له‌سه‌ر دۆلار، دوێنێ نیشانده‌ری دۆلار له بازاڕی نێوده‌وڵه‌تیدا له ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا گه‌یشته لووتكه و، به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی به‌رزترین ئاستی تۆمار كرد.
شیكاران ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو كه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی جێگیره، دوێنێ نرخه‌كه‌ی له 3.0950 لیرهدابوو، له كاتی داخستنی بازاڕیشدا له ده‌رورووبه‌ری 3.0855 لیره‌دا بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌ی بازاڕدا نرخی یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر 3.09 لیره‌ی توركی بوو.
شیكاران باسیان له‌وه‌ش كرد كه ئه‌مڕۆ چاودێری گوتاری بانگی ناوه‌ندی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌ندامانی و، گوتیان: "ره‌نگه به‌های دۆلار به به‌رزی بمێنیته‌وه تا كاتی گوتاره‌كه‌ی سبه‌ی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئه‌مریكا، جانت یڵن".