Zana Natık Kerem
11 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ ــ AA
دوێنێ دووشەممە نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بەرزترین ئاستی تۆماركرد و گەیشتە 53 دۆلار و چوار سەنت ئەمەش دوای لێدوانەکەی سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین كە رایگەیاندبوو وڵاتەكەی ئامادەییە وەك وڵاتانی دیكە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت جێگیر بکات.
دوێنێ دووشەممە، سەرۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین لە شاری ئیستانبوڵ رایگەیاند، وڵاتەكەی ئامادەییە بەشداری ئەو هەوڵانە بکات كە بۆ جێگیرکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت خراونەتە گەڕ.
لە كاتژمێر 06:09 بەیانی ئەمڕۆ، یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 51 دۆلار و 20 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
نەوتی خاوی ئەمریكی "نایمكس" لە بازاڕەكانی جیهاندا بە 51 دۆلار و 15 سەنت مامەڵەی پێوكرا كە دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكاندا نرخەکەی 51 دۆلار و 16 سەنت بوو.