Yavuz Emrah Sever
25 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 28 ئەیلوول 2021
بیلەجیک- AA
لە گوندی چوکورئۆرەن-ی سەر بە پارێزگای بیلەجیک وەرزی وشک کردنەوەی بیبەر دەستیپێکرد و ئەمەش وای کردوە سەرتاسەری گوندەکە سوورپۆش ببێت.
بیبەرە تیژەکان دوای کۆکردنەوەیان قۆناغی وشک کردنەوەیان دەستپێدەکات.
سەرەتا خانمانی گوند بیبەرەکان بە پەتەوە دەکەن و دواتر لە بالکۆن و باخچەی ماڵەکانیاندا هەڵیاندەواسن تا وشک ببنەوە. ساڵانە لە مانگی ئەیلوولەوە تا مانگی تشرینی دووەم ئەم کارە بەردەوامدەبێت.
دواتر بیبەرە وشککراوەکان دەهاڕن و هەناردەی شارەکانی تورکیا-ی دەکەن.
موختاری گوندی چوکورئۆرەن، محێدین دوندار، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو باسی لەوە کرد کە وشک کردنەوەی بیبەر کلتوورێکی ١٥٠ ساڵەی گوندەکەیانە و رایگەیاند: "وشک کردنەوەی بیبەر دوو بۆ سێ مانگ دەخایەنێت و تا ٢٠ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت. دواتر بیبەری گوندەکەمان دەنێرینە هەموو ناوچەکانی تورکیا بەتایبەت ئیستانبوڵ و ناوچەی دەریای ئیجە".
دوندار، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە ١٠٠ دۆنم زەویدا کاری بەرهەمهێنانی بیبەر دەکرێت و ساڵانە نزیکەی ٥٠ تۆن بیبەر بەرهەمدەهێنن.