ھەولێر
سەرچاوەیەک لە بۆرسەی کوردستان بۆ ئاڵووێری دراو لەشاری ھەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو AA گوتی " سێ رۆژی پشوو لەھەرێمی کوردستان وایکردووە دۆلار کەمتر بێتە نێو بازاڕەوە و بەھۆیەوە بەھای چووەتە سەرەوە، بەجۆرێک ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەھاکەی گەیشتووەتە ١٢١ ھەزارو ٦٠٠ دینار، پێشتر ١٠٠ دۆلار بە١٢٠ ھەزار دیناربووە".
بەھۆی بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن لەھەرێمی کوردستان، بێجگە لە ھەردوو رۆژی ھەینی و شەممە، حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند: رۆژی یەکشەممەیش پشووی رەسمییە.