Gülşen Çağatay
31 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2020
ئەنقەرە - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ٢٤ دۆلار و ٢٦ سەنت و رۆژەکەی بە ٢٣ دۆلار و ٤٦ سەنت تەواوکرد. لە بەیانی ئەمڕۆشەوە نرخی نەوت بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ، سەدا ٤،٧٣ هەڵکشانی بەخۆیەوە بینیوە و گەیشتوەتە ٢٤ دۆلار و ٥٧ سەنت. بەهەمان شێوە نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس گەیشت بە ١٩ دۆلار و ٥٧ سەنت.
بەڕێوبەرایەتی زانیاری وزەی ئەمریکا ئەوەی راگەیاندووە کە کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەسەر ئابووری جیهان و نەگەیشتن بە بڕیاری ئەندامانی رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPIC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە لەسەر کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت وای کردووە لەم مانگەدا، هەڵکشان و داکشانی سەخت لە نرخی نەوتدا رووبدات.
لەلایەکی دیکەشەوە هەواڵەکانی تایبەت بە گەیشتن بە رێککەوتنی سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پۆتین و سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەسەر پێکهێنانی گفتوگۆی نێوان هەردوو وڵات سەبارەت بە پرسی ئابووری، کاریگەری هەبوو لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کە گەیشتۆتە نزمترین نرخی ١٨ ساڵی رابردوو.