Muhammet Ali Kemal
16 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2016
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیربی رایگەیاند کە لەنزیکەوە چاودێریی رووداوەکانی فەڕەنسا دەکەن و بووەتە جێگەی نیگەرانییان.
کیربی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەیدا، سەبارەت بە خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییەکان کە درێژەیان هەیە و رووداوە توندوتیژەکانی پاڵەوانيەتى یورۆ ٢٠١٦ کە لەو وڵاتە بەڕێوەدەچێت، قسەی کرد.
سەبارەت بە رووداوە توندوتیژەکان لە فەڕەنسا، جۆن کیربی رایگەیاند ''کاتێک ئەم جۆرە لە رووداوی توندوتیژی دەبینین، نیگەران دەبین''.
ئاماژەی بەوەیش کرد کە لە نزیکەوە چاودێریی رووداوەکانی ئەو وڵاتە دەکەن و رایگەیاند ''لە نزیکەوە چاودێریی رووداوە توندوتیژەکان لە هەموو وڵاتان دەکەین بەتایبەت ئەو رووداوانەی کە ئەگەری ئەوەیان هەیە کە هاووڵاتییانی ئەمریکی بخەنە مەترسییەوە''.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیربی جەختی لەوەکردەوە لە لێدوانێکدا مانگی رابردوو ئەوەی راگەیاندبوو کە هاووڵاتییانی خۆیان لە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستیی لە فەڕەنسا ئاگادارکردووەتەوە بەتایبەت لە کاتی بەڕێوەچوونی پاڵەوانيەتى یورۆ ٢٠١٦.