Mohammed Baqi Hussein
16 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2016
توێژه‌ری ناوه‌ندی ریفۆرمی ئه‌ورووپا (CER)، رێم كۆرتیوگ له‌لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، له‌باره‌ی ئامانجی توركیا بۆ بوونه ناوه‌ندی وزه دوا و رایگه‌یاند: "توركیا له‌سه‌ر رێڕه‌وێكی گرنگدایه بۆ گه‌یاندنی غازی سروشتی وڵاتان جگه له رووسیا".
كۆرتیوگ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له 10 ساڵی ئاینده‌دا ئه‌ورووپا هاورده‌ی غازی سروشتی زیاد ده‌كات.
كۆرتیوگ گوتی: "هه‌مه‌جۆركردنی سه‌چاوه‌كانی غازی سروشتی بۆ گه‌یشتنی بە ئه‌ورووپا بۆ ئاسایشی وزه گرنگه. له‌وباره‌وه توركیا رۆڵی گرنگی هه‌یه".
ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه كه توركیا ده‌بێته ناوه‌ندێكی وزه.
كۆرتیوگ گوتی: "ئه‌گه‌ر توركیا خه‌زانی پێویست بۆ عه‌مباركردنی غازی سروشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئێران، قوبروس و رووسیا دروست بكات، ده‌توانێت بازاڕی غازی سروشتی بۆ خۆی دەستەبەر بكات."
هه‌روه‌ها ناوبراو رایگه‌یاند: " ئه‌گه‌ر ئه‌و بازاڕه دروست بكرێت، ده‌بێته سه‌رچاوه‌یه‌كی باشی ئابووری بۆ توركیا و یارمه‌تیی دابینكردنی پێویستیی وزه‌ی خۆیشی ده‌دات و چالاكیی جیۆپۆڵه‌تیكی وڵاته‌كه گه‌شه‌پێده‌دات".
- "گه‌رووی ئیستانبوڵ یه‌كێكه له گرنگترین هێڵه‌كانی جیهان"
پڕۆفیسۆر دکتۆر برێندا شافێر له زانكۆی جۆرج تاون ده‌ڵێت: " گه‌رووی ئیستانبوڵ كه ده‌ریای ره‌ش و ده‌ریای مەڕمەڕە پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، یه‌كێكه له گرنگترین رێڕه‌وه‌كانی نه‌وت و غاز له جیهاندا".
شافه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "نه‌وتی هه‌نارده‌كراو له عێراق و ئازه‌ربایجان و وڵاتانی دیكه‌وه ده‌گه‌نه به‌نده‌ره‌كانی توركیا و رێڕه‌وی غازی باشووریش له‌ئاینده‌دا غازی ئێران، هه‌رێمی كوردستان، ئیسرائیل و قوبروسی پێدا تێده‌په‌ڕێت و توركیا ده‌كاته وڵاتێكی خاوه‌ن گوزه‌رگای غازی سروشتی".
ناوبراو گوتى: "توركیا به‌شێكی زۆری گرێبه‌سته درێژخایه‌نه‌كانی غازی سروشتیی ئه‌نجامداوه و به هه‌وڵه‌كانی بۆ زیادكردنی تواناکانی عه‌مباركردن، ده‌توانێت بازاڕی وزه به‌ره‌وپێش ببات".
شافه‌ر جه‌ختیكرده‌وه كه گرنگیی جیۆپۆڵه‌تیكی توركیا زۆر به‌ره‌وپێش چووه.
شافه‌ر گوتيشی: "به‌ئه‌گه‌ری زۆره‌وه توركیا خاوه‌نی به‌هێزترین سوپای رۆژهه‌ڵاتی ناوهڕواسته و یه‌كێكه له به‌هێزترین سوپاكانی ئه‌ورووپاش. پێگه‌ی ستراتیجیی توركیا ده‌یكاته ناوه‌ندێكی گرنگی به‌ره‌وپێشچوونی جیۆپۆڵه‌تیكی ئه‌و وڵاته".