Zana Natık Kerem
18 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2016
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا، نرخی یەك بەرمیلی نەوتی برێنت بەرامبەر بوو بە 49 دۆلار و 67 سەنت.
دوای دەركەوتنی داتا و زانیارییەكان لەسەر كەمبوونەوەی عەمباركردنی نەوتی خاوی ئەمریكا لە هەفتەی رابردوودا، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بازاڕەكانی جیهاندا نرخی نەوتی خاو لە جۆری برێنت بەرێژەیەكی كەم دابەزی و بە 49 دۆلار و 67 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.
دوای تۆماركردنی بەرزترین ئاست لە شەش هەفتەی رابردوودا لە كۆتایی مامەڵەكانی دۆێنێ چوارشەممەدا، یەك بەرمیل نەوتی برێنت بەرامبەر بوو بە 49 دۆلار و 85 سەنت بەڵام ئەمڕۆ كاتژمێر 4:34 بەكاتی گرێنچ ئەو نرخە دابەزی و گەیشتە 49 دۆلار و 67 سەنت.
هەر بەهەمان ئاراستە، نەوتی خاوی ئەمریكا ئەمڕۆ لە بازاڕەكاندا دابەزی و بە 46 دۆلار و 42 سەنت مامەڵەی پێوەكرا كە دوێنێ بەرامبەر بوو بە 46 دۆلار و 94 سەنت.