Muhammet Ali Kemal
24 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 25 ئادار 2016
تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٦دا بۆ یەکەمجار لە ئەمریکاوە گازی سرووشتیی هاوردە کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە راپۆرتی سێکتەری گازی سرووشتیی دامەزراوەی رێکخستنی بازاڕی وزەوە دەستیکەوتووە، تورکیا لە مانگی کانوونی دووەمدا ٨٣ ملیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتیی شلکراوەی (LNG) لە ئەمریکاوە هاوردە کردووە.
بەپێی راپۆرتەکە لەمانگی کانوونی دووەمدا بەهۆی دۆخی کەش و هەواوە ژمارەی پێوانەیی هاوردە و بەکارهێنانی گازی سرووشتیی شکێنراوە و بۆ یەکەمجار بەشێک لە پیداویستی گازی تورکیا بەشێوەی (LNG) لە ئەمریکاوە دابینکراوە. بەوشێوەیەش بڕی ئەو گازەی لە مانگی کانوونی دووەمی ٢٠١٦دا لە ئەمریکاوە هاوردە کراوە دەکاتە یەک ملیار و ١٦٠ ملیۆن مەتر سێجا گازە شلە (LNG)یەی کە بەکۆی گشتی هاوردەی تورکیا کراوە.
کۆی گشتیی ئەو گازە سرووشتییەی کە لەو مانگەدا هاوردەی تورکیا کراوە و بریتییە لە پێنج ملیار و ٣٩٢ ملیۆن مەتر سێجا.