Dildar Baykan Atalay
01 مای,س 2026•نوێکردنەوە: 01 مای,س 2026
بەرپرسێکی ئاگاداری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە تێچووی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆر زیاتر لەو ژمارەیەی کە بەرپرسانی پێنتاگۆن ڕایدەگەیەنن و تێچووەی جەنگەکە نزیک بە ٥٠ ملیار دۆلار بووە.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا بە کەناڵی CBSی ئەمریکایی ڕاگەیاند، "لە کاتێکدا بەرپرسانی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) ڕادەگەیەنن کە تێچووی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران ٢٥ ملیار دۆلار بووە، بەڵام ئەو ژمارەیە هیچ ڕاست نییە".
ئەو بەرپرسە بە کەناڵەکەی ڕاگەیاندووە کە زانیارییەکانی پێنتاگۆن، زیانگەیشتن بە کەرەستە و پێداویستییە سەربازییەکان و لەناوچوونیانی لە میانی جەنگەکەیان بڵاو نەکردووەتەوە.
بە پێی گوتەی ئەو بەرپرسەی ئەمریکا، تێچووی ڕاستەقینەوەی جەنگی ئەو وڵاتە دژ بە ئێران دوو هێندەی ئەو ژمارەیەیە کە ڕاگەیاندراوە و نزیک بە ٥٠ ملیار دۆلارە.