Irmak Akcan
21 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 21 ئاب 2026
لە کاتێکدا ئاڵۆزی نێوان ئەمریکا و ئێران درێژه‌ی هه‌یه، کەشتی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکی USS Abraham Lincoln کە ماوەیەکی زۆره لە ناوچەکەیه، چەند ڕۆژێکه ده‌ستی به گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌مریكا کردووە.
بەپێی هەواڵێکی ئێن بی سی نیوز، به‌رپرسێكی ئه‌مریكی پشتڕاستی كردووه كه كه‌شتی فڕۆكه هه‌ڵگری USS Abraham Lincoln رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێده‌هێڵێت.
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە كردووه کەشتیەکە چەند ڕۆژێکە لە ڕێگادایە و چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا بگەڕێتەوە بۆ سان دیێگۆ.
کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS George Washington کە بڕیاره جێگەی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln بگرێتەوە، دوێنێ گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
دوای مشت‌ومڕ سه‌باره‌ت به دۆخی دەروونی ستافی کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS Abraham Lincoln کە نزیکەی ٢٥٠ ڕۆژە له ئەرکدان، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بڕیاری دا کەشتی فڕۆکەهەڵگری USS George Washington ڕەوانەی ناوچەکە بکات.