05 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2020
ئەنقەرە - AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٢٧ دۆلار و ٣٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته ٢٦ دۆلار و ٦١ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٢٦ دۆلار و ٤٩ سه‌نت ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٨ه‌وه نرخه‌كه‌ی به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٣،١٣ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٢٧ دۆلار و ٣٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له‌هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس به ٢٤ دۆلار و ٣٤ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
چوونه بواری جێبه‌جێكردنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیك و هه‌ندێک وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك و كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاریی به‌رامبه‌ر به پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له هه‌ندێک وڵات‌دا بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ئابووریهكانیان، پشتیوانن له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی گرژیی نێوان ئه‌مریكا-چین، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی سنوورداركردووه.
له یەکی ئایاره‌وه به فه‌رمی بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌لایه‌ن ئۆپیك به سه‌ركردایه‌تی سعوودیه و هه‌ندێک وڵاتی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك به سه‌ركردایه‌تی رووسیا چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و وڵاتانه به درێژایی دوو مانگ تێكڕای به‌رهه‌می نه‌وتی خاوی رۆژانه ٩،٧ ملیۆن به‌رمیل كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
هاوكات ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە، خاوی برێنت لەنێوان ٢٨ دۆلار و ٥٢ سه‌نت بۆ ٢٨ دۆلار و ٨٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٢٦ دۆلار و ٥٧ سه‌نت بۆ ٢٦ دۆلار و ٢٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.