Zana Natık Kerem
21 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2018
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبووە و لە سەرووی ٧٩ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا دوای ئەوە دێت کە بەپێی داتا نوێیەکان، ژمارەی سەکۆکانی ھەڵکەندن لە ئەمریکا لە میانی ھەفتەی رابردوودا لە ٨٤٤ سەکۆ جێگیربووە.
لە کاتژمێر ٠٥:٢٩ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازاڕەکاندا، بە ٧٩،٠٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکراوە.
ھاوکات نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکی (نایمەکس) بە ٧١ دۆلارو ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.
بەرزبوونەوەی نرخی خاوی برێنێت لە کاتێکدایە کە ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو لە ڤێنیزوێلا دابەزیوە، ھەروەھا ئەمریکا بە نیازە سزای ئابووری توند بەسەر ئێراندا بسەپێنێت.