08 مای,س 2020•نوێکردنەوە: 08 مای,س 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له دواهه‌مین رۆژی هه‌فته‌ی كاردا یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٢٩ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٣٠ دۆلار و ٩٧ سه‌نت و به ٢٨ دۆلار و ٤٨ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٢٥دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له سه‌دا ٣،١٦ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه دیت و به ٢٩ دۆلار و ٣٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هه‌ر له‌و كاته‌دا یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٢٥ دۆلار و ٤٤ سه‌نت فرۆشرا.
له‌گه‌ڵ هه‌واڵی ده‌ستكردن به كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی بازرگانی ئه‌مریكا و چین، نرخی نه‌وت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن سوككردنی رێوشوێنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له وڵاتانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئابوورییان ببوژێته‌وه، كاریگه‌ری ده‌بێت له به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتدا.