Gülşen Çağatay
26 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
بڕیاره دواى پشووی سه‌ری ساڵ به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 66 دۆلار و 40 سه‌نت بخرێته بازاڕه‌كانی جیهانه‌وه.
ئه‌مه‌یش دوای ئه‌وه دێت كه به‌هۆی هاتنی ساڵی نوێی زاینییه‌وه بازاڕه جیهانییه‌كان له دوێنێوه داخراون.
جێی ئاماژه‌یه كاریگه‌ری ئه‌رێنی رێككه‌وتنی بازرگانی نێوان چین-ئه‌مریكا و بڕیاره‌كه‌ی وڵاتانی ئه‌ندامی رێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت ناسراو به "ئۆپیك" و وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان، له‌سه‌ر نرخ نه‌وت به‌رده‌وامه.