24 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 24 حوزەیران 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت به ٤٢ دۆلار و ٧٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٣ دۆلار و ٩٣ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٢ دۆلار و ٦٣ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆ له كاتژمێر ٠٩:٢٥ه‌وه، نرخی نه‌وت به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ له دوێنێدا به‌ڕێژه‌ی سه‌دا ٠،١٦ به‌رزبووه‌ته‌وه و به ٤٢ دۆلار و ٧٠ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
له هه‌مان كاتدا نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٤٠ دۆلار و ٣٣ سه‌نت كڕیاری هه‌بوو.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٨٠ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٩٠ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٢٦٥٠ سه‌نت بمێنێته‌وه.