Firdevs Yüksel
29 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٧ دۆلار و ٠٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٧٣ دۆلار و ٩٨ سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به ٧٨ دۆلار و ٣٥ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٣٠ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ١،٦٥ بەرزبووەتەوە و به ٧٧ دۆلار و ٠٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٧٣ دۆلار و ٠٦ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٧ دۆلار و ٢٣ سه‌نت بۆ ٧٧ دۆلار و ٦١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٦ دۆلار و ٨٥ سه‌نت بۆ ٧٦ دۆلار و ٤٧ سه‌نت بمێنێته‌وه.