Firdevs Yüksel
30 ئەیلوول 2021•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٧ دۆلار و ٩٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت و یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٧٤ دۆلار و ٨١ سەنت فرۆشرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت رۆژه‌كه‌ی به ٧٩ دۆلار و ٤٠ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٥١ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٤ بەرزبووەتەوە و به ٧٧ دۆلار و ٩٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٧٤ دۆلار و ٨١ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٨ دۆلار و ٣٤ سه‌نت بۆ ٧٩ دۆلار و ٠٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٧ دۆلار و ٥٩ سه‌نت بۆ ٧٦ دۆلار و ٨٤ سه‌نت بمێنێته‌وه.