Bahattin Gönültaş
27 کانوونی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 27 کانوونی یەکەم 2019
به‌رلین - AA
ئه‌ڵمانیا، له كانوونی دووه‌م-كانوونی یه‌كه‌می 2019 (تا 15ی كانوونی یه‌كه‌م)، له فرۆشتنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازییدا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی هه‌شت ملیار یۆرۆ، به‌مه‌ش ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
له وه‌ڵامی پارتی چه‌پی وڵاته‌كه‌یدا، وه‌زاره‌تی ئابووریی و وزه‌ی ئه‌ڵمانیا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌ت له ماوه‌ی كانوونی دووه‌م-كانوونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ره‌زامه‌ندی نیشانداوه له‌سه‌ر فرۆشتنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی به‌بڕی حه‌وت ملیار و 950 ملیۆن یۆرۆ.
له وهڵامهكهدا ئه‌وه‌یش خراوه‌ته‌ڕوو كه ئه‌و وڵاته‌ی ئه‌مساڵ ئه‌ڵمانیا زۆرتین چه‌ك و پێداویستی پێ فرۆشتووه هه‌نگاریایه كه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و ناتۆیه.
به‌رلین ره‌زامه‌ندی نیشانداوه به فرۆشتنی چه‌ك و پێدوایستی سه‌ربازیی به هه‌نگاریا به به‌های ملیارێك و 770 ملیۆن یۆرۆ.
له دوای هه‌نگاریا، میسر له پله‌ی دووه‌مدایه له كڕینی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی له ئه‌ڵمانیا كه به‌هاكه‌ی 801 ملیۆن یۆرۆیه، پاش ئه‌ویش ئه‌مریكا دێت كه به به‌های 483 ملیۆن یۆرۆ چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی لێكڕیوه.
له‌سه‌دا 44،2ی فرۆشتنه‌كانی چه‌ك (به‌بڕی نزیكه‌ی 3،52 ملیار یۆرۆ) به‌و وڵاتانه بووه كه ئه‌ندامی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا یان ناتۆ نین و وه‌ك هاوپه‌یمان ئه‌ڵمانیا نابینن. ئه‌و رێژه‌یه‌ش له ساڵی 2018دا له 52.9 تۆماركرابوو.
به‌رلین له ساڵی 2018دا ره‌زامه‌ندی نیشاندا بوو له‌سه‌ر فڕۆشتنی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیی به‌بڕی 5،3 ملیار یۆرۆ، له ساڵی 2017دا به بڕی شه‌ش ملیار و 240 ملیۆن یۆرۆ. ئه‌و ژماره‌یه له ساڵی 2015دا 7،86 ملیار یۆرۆ بووه.