Ebru Şengül Cevrioğlu
17 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2021
ئیزمیر - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٧٤ دۆلار و ٠٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٧٤ دۆلار و ٩٦ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٧٤ دۆلار و ٣٩ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:٠٧وە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥ دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٧٤ دۆلار و ٠٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI) به ٧١ دۆلار و ٨٤ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش ده‌كرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٤ دۆلار و ٢٥ سەنت بۆ ٧٤ دۆلار و ٤٧ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٧٤ دۆلار و ٠٣ سه‌نت بۆ ٧٣ دۆلار و ٨١ سه‌نت بمێنێته‌وه.