Firdevs Yüksel
10 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 10 تەمووز 2023
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٧٧ دۆلار و ٩٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٧٨ دۆلار و ٥٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٧٨ دۆلار و ٤٧ سهنت تەواو کرد. ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٠٠، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بە رێژەی لەسهدا ٠،٦٤ دابەزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٧٧ دۆلار و ٩٧ سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٧٣ دۆلار ٣٦ سەنت فرۆشرا.
نادیارییەکان بەرلە بڵاوکردنەوەی داتاکانی پەیوەندیدار بە ئابووری ئەمریکا و چین کە گەورەترین بەکاربەری نەوتن لە جیهاندا، رۆڵی هەبووە لە دابەزینی نرخی نەوت.
لەلایەکی دیکەوە نیگەرانییەکان لە کەم خستنەبازاڕی نەوت لەلایەن سعوودیە و رووسیاوە دابەزینی نرخی نەوتی سنووردار کردووە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٧٨ دۆلار و ١٠ سەنت بۆ ٧٨ دۆلار و ٢٥ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٧٧ دۆلار و ٩٥ سەنت بۆ ٧٧ دۆلار و ٨٠ سەنت بمێنێتەوە.