Firdevs Yüksel
17 تشرینی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 17 تشرینی دووەم 2021
ئیستانبول - AA
لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە ٨١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت گەیشتە ٨٣ دۆلار و ١٤ سهنت و رۆژەکەی بە ٨٢ دۆلار و ٤٣ سەنت تەواوکرد.
ئەمڕۆش لە کاتژمێر ٠٩:٤٢ەوە نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژەی لەسەدا ٠،٥٦ دابهزینی بهخۆیهوه بینی و بە ٨١ دۆلار و ٩٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لە ھەمان کاتدا یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI) بە ٧٩ دۆلار و ٢٧ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت کە رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٢ دۆلار و ٣٨ سەنت بۆ ٨٣ دۆلار و ١٦ سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان ٨١ دۆلار و ٦٠ سەنت بۆ ٨٠ دۆلار و ٨٢ سەنت بمێنێتەوە.