Khalid Mejdoub
21 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 21 نیسان 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی یەک لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٩٤ مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٤ لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٨٥ دۆلار و پێنج سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییھاتنی ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران دەگەڕێتەوە.
بڕیارە شەوی ٢٢ی ئەم مانگە، ئاگربەستەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران کۆتایی پێ بێت کە ڕۆژی ٨ی ئەم مانگە ڕاگەیاندرابوو.