Zana Natık Kerem
07 ئادار 2023•نوێکردنەوە: 08 ئادار 2023
هەولێر – AA
ئەمڕۆ سێشەممە، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، بەراورد بە دوێنێ دووشەممە، بەڕێژەی لەسەدا ٢٥ زیادی کردووە.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ٢١٦ ملیۆن و ٧٠٥ ھەزار و ٥٥٨ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو ٢١٦ ملیۆن و ٧٠٥ ھەزار و ٥٥٨ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ١٥٣ ملیۆن و ٦٠٥ ھەزار و ٥٥٨ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە ٦٣ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی بەکاش بووە.
ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ یەکشەممە بەڕێژەی لەسەدا ٢٥ بەرزبوونەوەی تۆمار کردووە.
دوێنێ دووشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ١٧٢ ملیۆن و ٨٢١ ھەزار و ٥٨١ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاریی کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٨ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.